ئەمریکا وادەی مەشقپێکردنی ئۆکرانیای لەسەر سیستەمی موشەکی پاتریۆت ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی ئاگادار لە مەشقپێدان وپێدانی سیستەمی موشەکی پاتریۆت بە ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو بە زوترین کات دەست ئەکەن بە مەشقکردن بە سەربازانی ئۆکرانیا.

مەشقپێکردنی سەربازانی ئۆکرانیا لەسەر سیستەمی پاتریۆت لە ناوچەی فۆرت سیل لە ئۆکلاهۆما دەبێت، ئەم مەیدانە یەکێکە لەو چوار بنکە بنەڕەتیەی سوپای ئەمریکا کە ڕاهێنان و مەشقی سیستەمی موشەکی تێدا ئەنجام ئەدات.

لەبارەی ماوە و کاتی ڕاهینانەکەوە لۆرا کوپەر، جێگیری وەزیری بەرگری بۆ ڕووسیا وئۆکرانیا وئۆراسیا ڕایگەیاند، ماوەی مەشقپێکردنی سەربازە ئۆکرانیەکان لەسەر ئەو سیستەمە ئاڵۆزەی پاتریۆت نزیکەی چەند مانگێک دەخاێنێت.

بۆ سیستەمی پاتریۆت، ئەمریکا یەک پاتری بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە کە ئامێری بەرهەمهێنانی کارەبا وکۆمپیوتەر وسیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی پەیوەندی و یەک لانچەری لەگەڵدایە. هەروەها پاتریەکە دەتوانێت لەلایەن ٩٠ سەربازەوە بەکاربێت وکاری لەسەر بکرێت.

رووسیا دوابەدوای پێدانی سیستەمی موشەکی پاتریۆت بە ئۆکرانیا و ڕاهێنانی سەربازانی ئۆکرانی لەلایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند، ئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان هەڕەشەیەکی دیکەن لەسەر پەرەسەندی جەنگەکە.

ئەمریکا دوای سەردانەکەی ڤۆلۆدمێر زێلنسکی بۆ واشنتن و کۆبونەوەی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆتایی مانگی کانوونی دوەمدا بڕیاریدا سیستەمی موشەکی پاتریۆت بدات بە ئۆکرانیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار