ئێران هاوڵاتییەکی بیانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا سزا دەدات
ڤێندێ کاستیل
2 ساڵ لەمەوپێش
ئێران هاوڵاتییەکی بەلجیکی بە چوار تۆمەتی هاوکاریی ئەمریکا و سیخوڕیی بۆ وڵاتانی نەیاری کۆماری ئیسلامی و سپیکردنەوە پارە و قاچاخچێتی سزای 40 ساڵ زیندانیی و 500 هەزار دۆلار قەرەبو و لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپاندا.
میدیای ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ ڤێندێ کاستیل، هاوڵاتییی بەلجیکا کە پیشەی کارمەندی فریاگوزاریی بوە لە وڵاتەکەی و لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیی دەستگیرکراوە لە لایەن دادگاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە و تا 20 رۆژی دیکە مافی دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە سزاکانی هەیە.
پێشتر بەجیکا ئاشکرای کردبو کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکراوی بەلجیکا وەک بارمتە بەکاربهێنێت لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی دیپلۆماتکاری ئێرانی کە بە تۆمەتی دانانی بۆمب و تەقینەوە لە کۆبونەوەیەکی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق.
کاستیل کە تەمەنی 41 ساڵە زستانی ساڵی رابردو لە ئێرانەوە دەستگیر کرا لە کاتێکدا ئەو هاوڵاتییە بەلجیکییە بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەک خۆبەخش هاوکاریی وڵاتەکەی کردوە لە بومەلەرزە و روداوە سروشتییەکاندا.