چین  ڤیزای کورتخایەنی بۆ هەردوو وڵاتی ژاپۆن وکۆریای باشور ڕاگرت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ باڵوێزخانەی تۆکیۆ و سیئۆل لە چین ڕایانگەیاند، وڵاتی چین لە تۆڵەی ئەو ڕێکار وڕێگریە توندانەی کە لەلایەن وڵاتانی ژاپۆن وکۆریای باکورەوە خراونەتە سەر گەشتیارە چینیەکان، پێدانی ڤیزەی کورتخایەنی بە گەشتیارانی هەردوو وڵاتەکە ڕاگرتووە.

هوکات باڵوێزخانەی چین لە سیئۆل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پێدانی ڤیزای کورتماوە بۆ هاوڵاتیانی کۆریای باشور رادەگرین، وتیشی جاریکی دیکە پێدانی ڤیزە ڕیکدەخەینەوە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ هەڵگرتنی ئەو سنوردارکردانە جیاکاریەی سەر هاوڵاتیانی کۆریای باشور.

بەهەمان شێوە باڵوێزی چین لە تۆکیۆ ڕایگەیاند، ڤیزەی کورت ماوە بۆ هاوڵاتیانی ژاپۆن ڕادەگیرێت، هەروەها هیچ زانیاریەکی لەبارەی لابردنی ئەو سنوردارکردنە نەخستە ڕوو.

ئەمەش لەدوای سنوردارکردن و ڕێکارە توندەکانی هەردوو وڵاتی ژاپۆن وکۆریای باشور دێت، بەجۆرێک ژاپۆن لەمانگی ڕابردوو مەرجی پشکنینی " پی سی ئاڕ" بە ٧٢ کاتژمێر بەر لە گەشتکردن وپشکنینی نێگەتیڤی کۆرۆنا لەکاتی گەیشتنە ژاپۆن بەسەر گەشتیارانی ژاپۆندا سەپاند، هاوکات کۆریای باشوریش سنوردارکردنی ڤیزا و پشکنینی کۆرۆنای خستە سەر گەشتیارانی چین.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار