80یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

80یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب لە بێڤەرلیی هیڵس لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو و ئەمساڵیش ژمارەیەک ئەکتەر، دەرهێنەر و هونەرمەند خەڵاتەکانیان بردەوە. 

رێوڕەسمەکە بە رۆیشتنی دەرهێنەر و ئەکتەر و سینەماکاران بەسەر فەرشی سوور دەستیپێکرد. گەڕانەوەی گۆڵدن گڵۆب بۆ سەر شاشەکانی تەلەڤزیۆن گرنگیێکی تایبەتی هەبوو، ساڵی 2022 بەهۆی بایکۆتی سی ئێن بی سی بۆ رووماڵکردنی رێوڕەسمەکە بینەرێکی زۆری لەدەستدا، خەڵاتەکان لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە راگەیێندران، ساڵێک پێشتریش و لە 2021 بەهۆی کۆرۆناوە رێوڕەسمەکە بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، لە 2020یش هەر بەهۆی کۆرۆناوە رێوڕەسمەکە بەڕێوەنەچوو.

خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ یەکەم جار لەلایەن کۆمەڵەی رۆژنامەڤانیی دەرەوەی هۆڵیوود لە ساڵی 1944 پێشکێشکراوە.

ناوی براوەکانی ئەم خولەی خەڵاتەکە: 

- باشترین ئەکتەری یاریدەدەر: کی هوی کوان

شوێنی لەدایکبوون: ڤێتنام

ساڵی لەدایکبوون: 1971

ناوی فیلم

Everything Everywhere All at Once

- باشترین خانمە ئەکتەری یاریدەدەر: ئەنجلینا باسێت

شوێنی لەدایکبوون: نیویۆرک

ساڵی لەدایکبوون: 1958

ناوی فیلم: Black Panther: Wakanda Forever

- باشترین ئەکتەری یاریدەدەری زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان - میوزیکی یان کۆمیدی: تایلەر جەیمس

شوێنی لەدایک بوون: نیویۆرک

ساڵی لەدایکبوون: 1992

ناوی زنجیرە: Abbott Elementary

- باشترین خانمە ئەکتەری زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان - میوزیکی یان کۆمیدی: کوینتا برونسۆن

شوێنی لەدایکبوون: فێلادلفیا

ساڵی لەدایکبوون: 1989

ناوی زنجیرە: Abbott Elementary 

- باشترین ئەکتەری مۆشن دراما: ئەوستن بەتڵەر

شوێنی لەدایکبوون: کالیفۆرنیا

ساڵی لەدایکبوون: 1991

ناوی فیلم: Elvis

- باشترین ئەکتەری فیلمە مۆشنە میوزیکی یان کۆمیدییەکان: کۆلین فارێڵ

شوێنی لەدایکبوون: ئیرلەندا

ساڵی لەدایکبوون: 1976

ناوی فیلم: The Banshees of Inisherin

- باشترین خانمە ئەکتەری فیلمە مۆشنە میوزیکی یان کۆمیدییەکان: میشێل یۆ‌‌‌و

شوێنی لەدایکبوون: مالیزیا

ساڵی لەدایکبوون: 1962

ناوی فیلم: Everything Everywhere All at Once

- باشترین خانمە ئەکتەری مۆشن- زنجیرە دراما: زیندایا مارێ

شوێنی لەدایکبوون: کالیفۆرنیا

ساڵی لەدایکبوون: 1996

ناوی زنجیرە: Euphoria

- باشترین خانمە ئەکتەری مۆشن دراما: کەیت بلانچێت

شوێنی لەدایکبوون: ئوسترالیا

ساڵی لەدایکبوون: 1969

ناوی فیلم: Tár

 

باشترین فیلمی بیانی: Argentina, 1985

جۆر: دراما و مێژووی

هەڵسەنگاندی ماڵپەڕی IMDB

7.7/10

 

باشترین سیناریۆ: The Banshees of Inisherin

جۆر: کۆمیدی و دراما

هەڵسەنگاندی ماڵپەڕی IMDB

7.8/10

باشترین دەرهێنەر: ستیڤن سپیلبێرگ

شوێنی لەدایکبوون: ئۆهایۆ

ساڵی لەدایکبوون: 1946

فیلمی: The Fabelmans

 

باشترین ئەکتەری زنجیرە دراما: کیڤن کۆستنەر

شوێنی لەدایکبوون: کالیفۆرنیا

ساڵی لەدایکبوون:1955

زنجیرە: Yellowstone

 

باشترین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی: House of the Dragon

هەڵسەنگاندی ماڵپەڕی IMDB

8.5/10

دەرهێنان: گریگ یەیتانیس

 

باشترین فیلمی کۆمیدی و میوزیکی: The Banshees of Inishirin

هەڵسەنگاندی ماڵپەڕی IMDB

7.8/10

دەرهێنان: مارتن مەکدۆنە

 

باشترین فیلمی درامایی:  The Fabelmans

دەرهێنان: ستیڤن سپیلبێرگ

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار