گروپی واگنەر-ی ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە "کۆنترۆڵی تەواوی خاکی سۆلدار"ی ئۆکرانیای کردووە.

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕوسیا، شەوی ڕابردوو گروپی واگنێری بەکرێگیراوی ڕوسیا کۆنترۆڵی شاری سولدەر-ی ڕۆژهەڵاتی کردووە

 دێنیس پوشیلین، سەرۆکی هەرێمی دەنێتسک بە کەناڵی یەکی رووسیای راگەیاند، هێزەکانی رووسیا ناوەندی شاری سۆلێداریان لە هەرێمی دەنێتسک کۆنترۆڵکردووە.

پوشیلین ئەوەی خستوەتەروو، کە ناوەندی سۆلیدار لەژێر کۆنترۆڵی یەکەی  ڤاگنەردایە و لەهەموو لایەکەوە گەمارۆیان داوە و، دوێنێ بەیانیش گوندی (باخموتسک) کە دەکەوێتە دەوروبەری سۆلێدار لە باکووری خۆرهەڵاتی ئاڕتیمۆڤسک ئازادکراوە.

لەهەمان کاتدا کیڤ ڕایگەیاند هێزەکانیان بە بەهێزی ناوەتەوە

هەروەها، ئەم شارە ناوەندێکی گرنگی گواستنەوەیە، تۆڕێک لە ڕێگاوبان و هێڵی ئاسن پێیدا تێدەپەڕێت، کە لە رێگەیەوە هاوکاری پشتیوانی سەربازی بۆ هێزە ئۆکرانییەکان لە دۆنباسدا دابین دەکرد.

ئەمەشلە کاتێکدایە فەرماندە ڕووسییەکان گرتنی سۆلداریان کردۆتە ئامانجێکی سەرەکی لە هەڵمەتەکەیاندا بۆ گرتنی شاری ستراتیژی نزیکی باخموت و ناوچەی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار