ئەمریکا بە ڕۆژێکی سەختی بێ گەشتی ئاسمانیدا تێپەڕی

2 ساڵ لەمەوپێش



فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانیی ئەمریکا رایگەیاند، کۆتاییان بە بڕیاری وەستاندنی گەشتەکان هێناوە و فڕۆکەکان بەرە بەرە دەست بە فڕین دەکەنەوە. پێشتر فەرمانگەکە داوای لە هەموو هێڵە ئاسمانییەکان کردبوو، هەموو گەشتە نێوخۆییەکانیان بووەستێنن، چونکە سیستمی پێدانی رێنمایی سەلامەتی بە فڕۆکەوانەکان لەکارکەوتبوو.
 
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەکە، ئێستا گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆربەی فڕۆکەخانەکان خەریکە دەستپێدەکەنەوە. 
 وەکو فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانیی ئەمریکا پێشبینی دەکرد، گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆربەی فڕۆکەخانەکان لە دوای کاژێر 9ی بەیانی بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا (واتە 5ی ئێوارە بە کاتی هەولێر) دەستیان پێکردنەوە. 
 
تەنانەت لە کاتی وەستاندنی گەشتەکانیش لە کاتی هەبوونی کێشە تەکنیکییەکەدا، ئەو فڕۆکانەی لە ئاسمان بوون، رێگەیان پێ درابوو گەشتەکەیان تەواوبکەن و بگەنە شوێنی مەبەستیان. 
 
کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە تویتێکدا باسی لەوە کرد، بایدن لە لەکارکەوتنی سیستمی فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانی ئاگادارکراوەتەوە، هێشتا هیچ بەڵگەیەک لەسەر هەبوونی هێرشی سایبەری نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە لێکۆڵینەوە بکرێت. 
 
فەرمانگەکەش باسی لەوە کردوه، کاردەکات بۆ وەگەڕخستنەوەی سیستمکە، کە فڕۆکەوانەکان لە مەترسییەکان و گۆڕانی رێکارەکانی فڕۆکەخانەکان ئاگاداردەکاتەوە. 
 
لە تویتێکی فەرمانگەکەدا هاتبوو: "فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانی کاردەکات بۆ وەگەڕخستنەوەی سیستمی رێنموونیکردنی ئەرکە ئاسمانییەکان، دوای ئەوەی کە لەکارکەوت. ئەگەرچی هەندێ لە کردارەکانی دەستیان پێکردووەتەوە، بەڵام هێشتا کارەکانی سیستمی نیشتمانیی کایەی ئاسمانی، سنووردارن."
 
لای خۆیەوە جۆبادین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند: تا نازانین هۆکاری ڕاوەستانی گەشتەکان چیە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار