سەرۆکی ڕوسیا و ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی وزە و گواستنەوە دەکەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کرملین ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران پرۆژەکانی وزە و گواستنەوەی تاوتوێ کرد
دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوا سزای توندی ئابووری بسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا، ئەمەشبووە هۆی ئەوەی مۆسکۆ و تاران لێک نزیک بببنەوە و پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بێت.
کرێملن وتیشی، " سەرۆکەکان لە بەرژەوەندی بەردەوام بوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کەرتەکانی وزە و گواستنەوە و لۆجیستیک قسەیان کردووە کە بە شێوەیەک بێت لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت."
باسیلەوەشکرد، دوو وڵاتەکە هیوادارن " دۆخی سوریا ئاسایی " ببێتەوە و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە " بگەڕێندرێتەوە."
بابهتی پهیوهندیدار