ناسا هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی ئاشکرا کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناسا ڕۆژی سێشەممە  دۆزینەوەی هەسارەیەکی لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بەناوی  “TOI 700e” ی ڕاگەیاند، هەسارەکە قەبارەکەی نزیکەی %90 قەبارەی زەویە، بە دەوری ئەستێرەیەکی بچوکدا دەسوڕێتەوە کە 100 ساڵی ڕوناکی لێیەوە دورە .

هەسارەی TOI 700e ڕۆژی سێشەممە لە 241 یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی فەلەکناسی ئەمریکا لە شاری سیاتڵ ڕاگەێندرا، هەسارەکە لە لایەن مانگی دەستکردی گەڕانی هەسارە دەرەکیەکانی گواستنەوەی ناسا “TESS” دۆزرایەوە، هەسارەکە بەو مەودایەی لە ئەستێرەکەوە دوورە دەرفەتی بوونی ئاوی شل لەسەری زۆرە.
هەسارەی “TOI 700 e” دەکەوێتە نێوان هەردوو هەسارەی “,TOI 700 d, TOI 700 c “  ماوەی ڕۆژەکان لەسەر هەسارەکە ٢٨  ڕۆژە.

بێن فۆرد، یەکێکە لە نوسەرەکانی ئەو توێژینەوەیە  و خوێندکاری دکتۆرایە لە میریلاند، لەبارەی دۆزینەوەی ئەم هەسارە نوێەوە وتی، ئەگەر کەمێک ئەستێرەکە نزیکتربوایە لە هەسارەکەیەوە یاخود هەسارەکە کەمێک گەورەتربوایە ئەوا دەکرا زووتر و لەسەرەتاکانی کاری ئەرکی “TESS” هەسارەکەمان ئاشکرا بکردایە.

هاوکات پارک کە توێژەرێکی دەرچووی سەنتەری فڕینی بۆشای ئاسمانی گۆداردە لە ناسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سیگناڵەکە ئەوەندە لاواز و کاڵ بووە بۆ بینین و دۆزینەوەی هەسارەکە پێویستمان بە ساڵێکی زیادەی دیکە هەبووە بۆ دەستنیشانکردنی.


ئەرکی ئاسمانی “TESS” ئەمە چوارەم  هەسارەیە کە ئاشکرای دەکات لەماوەی دەستپێکردنی کارکردنیەوە، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ دەستی بەکارەکانی کرد بۆ دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی کە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆرن.
لە ماوەی ڕابردووشدا هەسارەکانی TOI 700 ی b,c,d دۆزیوەتەوە و هەسارەی TOI 700e چوارەمین هەسارەیە کە دەستنیشانی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار