ئەمریکا؛ شەش کەس بەهۆی زریانەوە گیانیان لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کاتێکدا بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رۆژئاوای وڵاتەکە بەردەوامە، لە ئەلاباما و ویلایەتەکانی باشووری ئەو وڵاتە، زریان بووەتە هۆی دروست بوونی زەرەر و زیانی گەورەو
پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما لە ئەمریکا، کای ئایڤی ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئەو زریانەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، لانیکەم شەش کەس لەو ویلایەتەدا گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما، کای ئایڤی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "بەداخەوەم بۆ گیانلەدەستدانی شەش هاووڵاتیی لە ئەلاباما لەو زریانەی کە ویلایەتەکەمانیان گرتووەتەوە".
ئایڤی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە و باسی لەوەش کردووە کە ئاشنای رەوشی کەشوهەوای ویلایەتەکەن و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵ دەبن.
پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما دۆخی لەناکاوی لە ژمارەیەک ئەو ناوچانە راگەیاند کە دەکەونە ژێر زۆرترین کاریگەری زریانەکانەوە.
بارانی بەخۆڕ و بای بەهێز زیانی زۆریان بە خانووی ویلایەتەکانی جۆرجیا، میسیسیپی و ئەلاباما گەیاندووە و بوونەتە هۆی ئەوەی کە دەیان هەزار کەس بێ کارەبابن.