سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا لەسەر لەسێدارەدانی عەلی رەزا ئەکبەری هاتە دەنگ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی لەسێدارەدانی "بێبەزەییانە و ترسنۆکانە"ی عەلی رەزا ئەکبەری هاوڵاتی بریتانی-ئێرانی دەکات، کە بەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتی "سیخوڕی‌کردن بۆ بریتانیا" لەسێدارەدرا.
ڕیشی سو‌ناک، سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "من بە لەسێدارەدانی عەلی رەزا ئەکبەری هاوڵاتی بریتانی- ئێرانی لە ئێران توشی شۆک بوم".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئەمە کارێکی بێبەزەییانە و ترسنۆکانە بو لەلایەن ڕژێمێکی بەربەرییەوە ئەنجامدرا، کە هیچ رێزێک بۆ مافی مرۆڤ و گەلەکەی نیه، بیرکردنەوەکانم لەگەڵ هاوڕێ و خێزانی عەلی رەزادایە".
ئەمەشدوای ئەوەهات بەیانی ئەمڕۆ ئێران عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی وڵاتەکەی کە خاوەن وڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانی بوو، بە "تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ بەریتانیا" لە سێدارەدا.