ژاپۆن زیاترین هەڵاوسانی ئابوریی 41 ساڵی رابردو تۆمار دەکات
هەڵاوسانی ئابوریی ژاپۆن بۆ 4٪ بەرز دەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هەڵاوسانی ژاپۆن دەگاتە بەررترین ئاستی زیاتر لە 40 ساڵ رابردو و داهاتی زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکەش کەم دەبێتەوە.
بانکی ناوەندیی ژاپۆن ئاشکرای دەکات هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەی لە ساڵی 2021ەوە روی لەبەرزبونەوە کردوە و لە 3.7٪ بۆ 4٪ بەرز بوەتەوە و ئەوەش زیاترین هەڵاوسانی 41 ساڵی رابردوە.
بانکەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە پێشبینی دەکرێت هەڵاوسانی ئابوریی ژاپۆن بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ لە کۆتایی ئەمساڵدا بگاتە 10٪.
بانکی ناوەندیی ژاپۆن رونی کردوەتەوە ئاستی توانای کڕینی دانیشتوانی وڵاتەکە مانگانە 0.2٪ کەم بوەتەوە و هاوکات ئاستی هەناردە و هاوردەش کەمی کردوە و هەمو ئەمانەش وای کردوە گەشەی ئابوریی بەرزبونەوە بەخۆیەوە نەبینی.
لە راپرسییەکی ئابوریدا 63٪ی بەشداربوانی خەڵکی ژاپۆن رایانگەیاندوە؛ لە سالی 2021ەوە داهات و سامانی ئابورییان کەمی کردوە و تەنها 3.7٪ لە دانیشتوانی وڵاتەکە وتویانە داهاتیان بەرز بوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی ژاپۆن تایمز بڵاوی کردوەتە؛ ئەگەرچی وڵاتەکە توانیویەتی ئاستی گەشەی ئابوریی بۆ دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020ی وڵاتەکە بەرز بکاتەوە بەڵام کێشە ئابورییەکان چارەسەر نەکراون.
ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە ساڵانە کەمترین رێژەی هەڵاوسانی ئابوریی هەیە و لە ساڵی 1982 تا ئێستا یەکەمجارە هەڵاوسانی 4٪ی تۆمار دەکات.