یەدەگی روسیا دەگاتە بەرزترین ئاستی دوای جەنگی ئۆکرانیا
یەدەگی روسیا نزیکەی 15 ملیارد دۆلار زیادی کردوە
بانکی ناوەندیی روسیا
2 ساڵ لەمەوپێش
ئامارەکانی بانکی ناوەندیی روسیا ئاشکرای دەکەن ئاستی یەدەگی دراوی بیانیی وڵاتەکە لە کۆتا مانگی ساڵی رابردودا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بانکی ناوەندیی روسیا ئەوەی خستوەتەڕو کە لە مانگی 12ی ساڵی رابردودا ئاستی یەدەگی دراوی بیانی بە رێژەی 14.7 ملیارد دۆلار زیادبونی بەخۆیەوە بینیوە و یەدەگی دراوی بیانیی، گەیشتوەتە 581.9 ملیارد دۆلاری ئەمریکی.
بانکی ناوەندیی روسیا جەختیش دەکاتەوە؛ لە هەفتەی یەکەمی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا یەدەگی دراوی بیانی 4.5 ملیار دۆلار زیادیکردوە.
ئەمە لەکاتێکدایە؛ وڵاتانی رۆژئاوا بە چەندین رێکاری جیاواز دەیانەوێت سنورێک بۆ داهات و تواناکانی روسیا دابنێن، لەو چوارچێوەیەشدا نرخیان بەسەر نەوت و غازی روسیادا سەپاندوە.
نزیکەی 11 مانگە روسیا لە هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەوەش زیانی ئابوریی زۆری بۆ ئەو دوو وڵاتە لێکەوتوەتەوە بەڵام بە پێی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی روسیا ئەو وڵاتە لە روی ئابورییەوە گەشەی بەوخۆیەوە بینیوە.