ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ فڕۆكه‌كه‌ی نیپاڵدا گیانیان له‌ده‌ستدا ئاشكرا ده‌كرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئەمڕۆ بە 72 سەرنشینەوە لەسەر رێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆخارا لە نیپاڵ بەلایەنی کەمەوە 64 کەس تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

بەرپرسێکی حکومی نیپاڵ بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاند ، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆخارا لە نیپاڵ بەلایەنی کەمەوە 64 کەس تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

وتیشی لەو 72 کەسە  چواریان تیمی ناو فڕۆکەکە بوون و و 68 سەرنشینی تێدابوو .

هاوکات، گوتەبێژی هێلی ئاسمانی ڵێیتی، سودارشان بەرتولا گوتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی نیپاڵ بڵاویکردەوەتەوە، کە ٣٧ کەس لە سەرنشینەکان پیاو بوون و ٢٥ یان ژن بوون و سێ منداڵ و سێ کۆرپەلە لە فڕۆکەکەدا بوون .

وتیشی هێزەکانی شارستانی لە گەڕان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ٨ سەرنشینەکەی دیکە بەڵام هیوایان لەدەستداوە کە بە زیندوی بیان دۆزنەوە.

هەروەها دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی نیپاڵ ڕایگەیاند کە 53 کەس لە سەرنشینان و هەر چوار کارمەندی ناو فڕۆکەکە نیپاڵی بوو و پانزدە هاوڵاتی بیانیش لە فڕۆکەکەدا هەبوون.

لە ناو سەرنشینە بیانییەکان پێنجیان هیندی بوون، چواریان ڕووسی بوون و دووانیان  کۆری بوون. ئەوانی تر هاوڵاتی ئوسترالیا، ئەرجەنتین، فەڕەنسا و ئیرلەندا بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار