نزیکەی ٨٠ هەزار خۆپیشاندەر ناڕەزایەتییان دژبە حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ دەربڕی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەیان هەزار کەس کە لە تەل ئەبیب پایتەختی ئیسرائیل گردبوونەوە و سەرکۆنەی کابینەی حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆیان کرد.

ماوەی دوو هەفتەیە لەسەریەک رۆژانی شەممە، گۆڕەپانی هابیما لە ناوەڕاستی تەل ئەبیب دەبێتە شوێنی خۆپیشاندانەکان و بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئیسرائیل، ئەمجارە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشانداندا کردووە.

خۆپیشاندەران کاردانەوەیان نیشان دا لەهەمبەر سەرۆکوەزیران ناتانیاهۆ و وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی، ئیتەمار بن گڤیر و وەزیری دارایی، بەزالەل سمۆتریچ کە بەوە ناسراون کە توندوتیژن و سیاسەتێکی رەگەزپەرستانەیان هەیە.

هاوکات خۆپیشاندەران کە دروشمی "سەرۆکوەزیرانی تاوانبار"یان بەرز کردبووەوە، داوایان کرد، ناتانیاهۆ دەست لە کار بکێشێتەوە و دروشمەکانی "دیکتاتۆرییەت لە ئیسرائیل نابێت"، "ناتانیاهۆ مەترسیدارە و رەگەزپەرستە" و "بن گڤیر و سمۆتریچ کارەساتن" بەرز کردبووەوە.

هەروەها سیاسەتمەدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، لەنێویاندا وەزیری پێشوو، بێنی گانتز.

بێنی گانتر بە خۆپیشاندەرانی راگەیاند: "بۆ بەرگرتن لە کودەتا لە پەرلەمان و لەسەر شەقام پەنا دەبەینە بەر هەموو رێکارێکی یاسایی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار