ئۆکرانیا بە چەكی ئەڵمانیا فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئێران تێکدەشکێنێت
چەکێکی ئەڵمانیا بە خێراییەی بەرچاو فڕۆکە خۆکوژەکانی ئێران دەکاتە ئامانج
ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە سەر تانکی Flakpanzer Gepard
2 ساڵ لەمەوپێش
ئۆکرانیا بۆ تێکشانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە روسیا بەکاری دەهێنێت سود لە چەکێکی ئەڵمانیا وەردەگرێت کە ئەو وڵاتە بۆ مەبەستی روبەڕوبونەوەی فڕۆکە خۆکوژەکان رادەستی کردوە.
پێگەی پۆلۆتیکۆ بڵاوی کردوەتەوە؛ ئۆکرانیا بەهۆی خێرایی فڕۆکە خۆکوژەکانی ئێران کە دەگاتە (185) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا روبەڕوی کێشە بوەتەوە بەڵام ئەڵمانیا بە بەخشینی جۆرە زرێپۆش و چەکێکی تایبەت بوەتە فریادڕەسی وڵاتەکە لە دەست هێرشی ئەو فڕۆکانە.
ئەڵمانیا 30 زرێپۆشێکی تایبەتی لە جۆری (Flakpanzer Gepard) بەخشیوە بە سوپای ئۆکرانیا و لە ئێستادا چەکی بەکارهاتوی سەر ئەو زرێپۆشە بوەتە بکوژی سەرەکیی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە لایەن ئێرانەوە دروست کراون و روسیا بە دەستکاریکردنیان ئاستی توانایانی بەرز کردوەتەوە.
پۆلۆتیکۆ ئاشکرای کردوە؛ ئەو زرێپۆشە و چەکەی ئەڵمانیا بەراورد بە زۆربەی چەکەکانی دیکەی ئەمریکا و ئەوروپا کە رادەستی ئۆکرانیا کراوە سەرکەوتو بوە بۆ پێکانی فڕۆکە خۆکوژەکانی ئێران.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەهۆی خێراییان، کردنە ئامانجیان ئاسان نییە بە تایبەت ئەگەر ئەو فڕۆکانە لە جۆری خۆکوژ بن بەڵام زرێپۆشەکەی ئەڵمانیا بەهۆی بونی سیستمی دژە ئاسمانی دەتوانێت لە مەودای سێ مەتر و پێش گەیشتن بە ئامانجەکەیان تێکیان بشکێنێت.