وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ده‌ستی له‌ کار كێشایه‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەستیلەکارکێشایەوە و داوا لە راوێژکاری وڵاتەکەی دەکات، "رێگەی بدات" بە دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی.

تۆڕی هه‌واڵی BBC بڵاویكرده‌وه‌، كریستین لامبرێكت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌، "ماوه‌ی مانگێكه‌ میدیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌خنه‌كانیان بۆسه‌ر من و وه‌زاره‌ته‌كه‌م چڕكردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا هیچ ده‌رفه‌تێكیان نه‌هێشته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌ له‌ دۆخه‌كه‌ بده‌م، به‌ڵام له‌ ئێستادا وا باشتره‌ من ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌م بكێشمه‌وه‌".

هەروەها، لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیادا هاتووە، کرستینە لامبرێشت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا "داوای لە ئۆلاف شۆڵز، راوێژکار[ی ئەڵمانیا] کردووە رێگەی بدات بۆ دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی."

ئەو وەزیرە روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی توندی وڵاتانی جیهان بۆوە،  به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ هاوكاری پێشكه‌شك به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ ئاستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا په‌ره‌پێبدات 

هاوکات وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر دو پرسی دیكه‌ش روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆربوه‌وه‌ ئه‌وانیش گه‌شتێك به‌ هێلیكۆپه‌ترێكی سه‌ربازی كه‌ بۆ یه‌كێك منداڵه‌كانی رێكی خستبو، یه‌كێكی دیكه‌شیان ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ له‌ شه‌وی كریسمسدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا باسی له‌ بارودۆخی ئۆكرانیا ده‌كرد، ده‌نگی یارییه‌ ئاگرینییه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری بون و له‌ كییێڤ-یش هاوڵاتیان به‌ بۆردومان ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ڕێكرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار