ژنە پەرلەمانتاری پێشووی ئەفغانی مورسەل نەبیزادە لەناو ماڵەکەیدا لە کابول کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی ئەفغانستان رایگەیاندوه، رۆژی یهكشهممه مەرساڵ نەبی زادە، ئهندامی پێشوی پهرلهمانی ئەفغانستان و پاسەوانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە کابوڵی پایتەخت بە گولە کوژراون، هەروەها براکەی و پاسەوانێکی دوەمیش لە هێرشەکەدا برینداربون.
نەبیزادە لە ساڵی 2019 لە پەرلەمانی ئەفغانستان پەرلەمانتار بوو هاوکات یەکێک بو لەو ژماره كهمهی ژنانی یاسادانەری وڵاتهكه كه له دوای ئەوەی تاڵیبان لە مانگی 8ی 2021دا دەسەڵاتی گرتەوە دەست لە کابوڵ مایەوە.
بە وتەی مولفی حەمیدوڵا خالید، بەڕێوبەری پۆلیسی ناوخۆ، تەقەکردنەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 3ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕوویداوە.
نێردراوی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەرزبوونەوەی نائارامی نیگەرانییەکی گەورەیە".
هەروەها ئیدانەی هێرشەکەی کردو وتی "توندوتیژی بەشێک نییە لە هیچ چارەسەرێک بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ئەفغانستان".
جێگەیباسە، لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان لە ساڵی 2021، ژنان لە نزیکەی هەمو بوارەکانی گشتی له وڵاتهكهدا دورخراونەتەوە و چالاكییهكانیان سنوردار كراوه.