گەورەترین خۆپیشاندان دژی سێدارە و سوپای پاسداران لە فەڕەنسا بەڕێوچو

داوا دەکرێت سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری ئەوروپا

خۆپیشاندان دژی سێدارە و سوپای پاسداران لە ستراسبۆرگ

2 ساڵ لەمەوپێش



بە بەشداریی هەزارن کەس خۆپیشاندان دژی سوپای پاسدارن لە فەڕەنسا بەڕێوەچو و داواکرا ئەو سوپایە بخرێتە لیستی تیرۆری وڵاتانی ئەوروپا.

رۆژی دوشەممە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و دانیشتوانی کورد و ئێرانی لە ئەوروپا، خۆپیشاندان دژی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆڕگ لە فەڕەنسا بەڕێوچو و سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە خۆپیشاندانەکەدا رایگەیاند دەبێت بەرپرسانی سێدارە و سەرکوت لە ئێران سزا بدرێن.

خۆپیشاندەران بە رێپێوان چونە بەردەم پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ و دوای سزادانی سوپای پاسداران و ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد کە دەستیان لە سەرکوت و سێدارەی خەڵک و خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەدا هەبوە.

رۆبێتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە وتارێکدا بۆ خۆپیشاندەران رایگەیاند؛ دەبێت بەرپرسانی سەرکوت و سێدارە بکەونە بەردەم بەرپرسیارەتییەوە و ئەوروپا لەو پێناوەدا هەمو هەوڵێک دەدات.

پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاندوە؛ژمارەی بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندان و رێپێوانە گەیشتوەتە زیاتر لە 12 هەزار کەس و بە یەکێکە لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی مێژوی شاری ستراسبۆرگ ئەژمار دەکرێت و لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ئەوروپاوە چالاکوانانی کورد و ئێرانی و ئەوروپی بەشدارییان تێدا کردوە.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە پەرلەمانی ئەوروپا پرسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران لە دانیشتنی خۆیدا تاوتوێ بکات و خۆپیشاندەرانیش جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو پەرلەمانە سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا و بە توندترین شێوە سزا بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار