کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری جیهانی لە داڤۆس بەڕێوە دەچێت و مەسرور بارزانیش بەشدار دەبێت
کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری جیهانی لە داڤۆس
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆبونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە شاری داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەدەچیت، لەماوەی رۆژانی ١٦- ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، تێیدا ٢٧٠٠ سەرکردەی ١٣٠ وڵات بەشدار دەبن،هاوکات بەو مەبەستەش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدار دەبێت.
کۆبونەوەی ساڵانەی کۆربەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس ئەمساڵ لە ژێر ناوی " هاوکاری لە جیهانێکی پارچە پارچەدا" بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە کۆربەندەکەدا سەرکردە وبازرگانان و کۆمەڵگە مەدەنیەکانی ١٣٠وڵاتی جیاواز باس لە دۆخی جیهان وکارە لەپێشینەکانی ساڵی نوێ دەکەن.
هاوکات ئەمساڵ تاکە سەرکردەی وڵاتانی گروپی حەوت کە بەشداری کۆربەندەکە دەکات لە داڤۆس، ئۆلاف شۆڵزی ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە کە بڕیارە بەشداری لە چالاکییەکەدا بکات؛ لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی یەکشەممە، وتەبێژی سیریل ڕامافۆسای سەرۆکی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند کە بەشداری چالاکییەکە ناکات بەهۆی بەردەوامی قەیرانی وزە لە وڵاتەکەدا.
کۆربەندی ساڵانەی ئابوری جیهانی لە داڤۆس لە ساڵی ١٩٧١ لەلایەن ئابووریناسێکی ئەڵمانی کلاوس شوابەوە دامەزراوە، لە سەرەتادا بە کۆڕبەندی بەڕێوەبردنی ئەوروپی ناسرابوو، تا ساڵی ١٩٨٧ ناوەکەی گۆڕدرا بە کۆبونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی.