دوای زیاتر لە 60 ساڵ ژمارەی دانیشتوانی چین بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، لە کەمبوونەوەدایە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چین، ئەو وڵاتەی ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە، رێژەی لەدایکبوونەکانی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کەسانی بەتەمەن لەنێو هێزی کاردا.
نوسینگه‌ی نیشتمانی ئاماری چین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له كۆتایی ساڵی 2022دا كۆی گشتی دانیشتوان گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیار و 411 هه‌زار و 175 ملیۆن كه‌س، له كاتێكدا ساڵێك پێشتر یه‌ك ملیار و 412 هه‌زار و260 كه‌س بون.
ڕێژه‌ی له‌دایكبون له ساڵی ڕابردودا و له هه‌ر هه‌زار كه‌سێكدا 6.77 كه‌س بون، به‌ڵام له ساڵی 2021دا و بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌سێك رێژه‌ی له‌دایكبون 7.52 منداڵ بون، رێژه‌كه‌ی ساڵی رابردوش به‌كه‌مترین رێژه‌ی له‌دایكبون له‌و وڵاته له‌ماوه‌ی 60 ساڵی رابردو داده‌نرێت.
بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی رابردوو 9,56 ملیۆن منداڵ لە چین لەدایکبوون و ژمارەی مردووان گەیشتووەتە 10,41 ملیۆن کەس.
دوایین جار کە چین کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی بەخۆوە بینی ساڵی 1960 بوو، کە وڵاتەکە بەهۆی سیاسەتی کشتوکاڵی کارەساتبارانەی ماوتسی تۆنگ، سەرۆکی ئەوکاتی چینەوە، تووشی خراپترین برسێتی بوو لە مێژووی هاوچەرخیدا.
هەروەها چین لە ساڵی 2016 کۆتایی بە "سیاسەتی یەک منداڵ" هێنا کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا سەپاندبووی بەهۆی ترسی زیادبوونی زۆری ژمارەی دانیشتووان و لە ساڵی 2021 دەستیکرد بە رێگەدان بە هاوسەرەکان بۆ ئەوەی سێ منداڵیان هەبێت ،بەڵام وەک دەردەکەوێت، ئەم رێوشوێنە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە پێچەوانەکردنەوەی دابەزینی دیمۆگرافی
هاوکات،ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لە زاری چەند پسپۆڕێکی شیکارییەوە هۆشداریدا لەوەی، دابەزینی رێژەی لەدایکبوون لە چین رەنگە ببێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە و فشار بخاتە سەر گەنجینەی گشتی.