فەرماندەیەکی سوپای ڕوسیا هەڵات بۆ نەرویج

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاندرێ مێڤێدێڤ، فەرماندەی پێشوی گرووپی نیمچە سەربازی ڤاگنەری ڕوسیا ڕۆژی هەینی بە نایاسایی چوەتە ناو وڵاتی نەرویج، ئەوەش دوای بەجێهێشتنی ئۆکرانیا بەهۆی  بینینی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ و تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا.

برینجولوف ڕیسێنس، پارێزەری ئاندرێ مێدێدیڤی تەمەن ٢٦ ساڵ کە ڕۆژی هەینی بە نایاسایی سنورەکانی نەرویجی تێپەڕاندووە وداوای مافی پەنابەری لەو وڵاتە کردووە، ڕایگەیاند، ئاندرێ بەهۆی بینینی تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا ڕووسیای بەجێهێشتووە وداوای پەنابەری لە نەرویج کردووە.

هەروەها پارێزەرەکەی ئاندرێ مێدێڤێدێ ئاماژەی بەوەش دا دوای ئەوەی موەکیلەکەی ڕۆژی هەینی سنورەکانی نەرویجی تێپەڕاندووە لەلایەن پاسەوانانی سنورەوە دەستگیرکراوە وئێستاش لە ئۆسلۆیە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دا دەکرێت، هاوکات پۆلیسی سەر سنوری نەریویجیش ڕایگەیاندووە، ئەو سەربازە ڕووسیە بە درێژای ١٩٨ کم لە ڕووسیاوە بۆ نەرویج سنورەکانی ئەو وڵاتەی تێپەڕاندووە وهاوکات وتیشی ناتوانین بەهۆی ئاسایش و ئەمنی وناسنامەی ئەو سەربازە زانیاری زیاتر بدەین.

لەبارەی دەستبەکاربوونی ئاندرێ مێدڤێدێڤەوە وەک فەرماندەی گروپی ڤاگنەر، ڤلادمێر ئوسێچکین، دامەزرێنەری  گروپی مافەکانی مرۆڤی ڕووسی گولاکۆ نێت ڕایگەیاندووە" ئاندرێ مێڤێدێڤ لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ دا پەیوەندی گروپی نیمچە سەربازی ڤاگنەری ڕوسیاوە کردووە بە گرێبەستێکی چوار مانگی، بەڵام بەهۆی بینینی تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا ڕوسیای بەجێ هێشتووە".

هەروەها ڤلادمێر ئوسێچکین باسیشی لەوەکردووە کە مێڤێدێڤ لە گرتە ڤیدیۆییەکدا لە ماڵپەڕی گولاکۆ نێت بڵاوبۆتەوە باسی لەوە کردووە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا ئۆکرانیای بەجێهێشتووە دوای بینی تاوانەکانی جەنگ و هەروەها دوای ئەوەی زانیویەتی کە  ئەو گروپە دەیانەوێت گرێبەستەکەی ئاندرێ درێژ بکەنەوە.

گروپی ڤاگنەر، گروپێکی نیمچە سەربازی ڕوسیایە کە چەندین لقیان لە وڵاتانی جیهاندا هەیە وبەشدارن لە هەر ئەۆپەراسیۆنێکی سەربازی ڕوسیادا و چەندین سەربازیان لە گرتوخانەکانەوە هێناوەتە ناو گروپەکە، هەروەها لە ئێستادا بەپێی ڕاگەێندراوی گوتەبیژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا نزیکەی ٥٠ هەزار سەربازی ڤاگنەر لە ئۆکرانیادا هەیە ومانگانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو گروپە دابین دەکرێت لەناو جەنگی ئۆکرانیادا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار