چیرۆکی ئەو مافیایەی بۆ ماوەی 30ساڵ خۆی حەشاردا
2 ساڵ لەمەوپێش
چیرۆکی "سەرۆکی مافیا" مێسینا دینارۆ
چی کرد؟ چۆن بوماوەی 30ساڵ بەشاراوەی مایەوە؟
کاتێک هێزەکانی پۆلیس لە ساڵی ١٩٩٣دا سەرۆکی مافیای ئیتاڵی (کۆسا نۆسترا)، سالڤاتۆر تۆتۆ ڕینایان دەستگیرکرد، دوای ٢٣ ساڵ لە لیستی داواکراوان، ئەو بە هێمنی لەگەڵ هاوسەرەکەی و چوار منداڵەکەی لە پالێرمۆ دەژیا.
دەستگیرکردنی ڕێینا هاوکات بوو لەگەڵ هەڵمەتێکی دەستگیرکردن دژی زۆرێک لە ئەندامانی کۆسا نۆسترا کە هەڵمەتێکیان دژی دەوڵەت دەستپێکردبوو و زۆرێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی تیرۆرکردبوو.
لەو کاتەوە، یەکێک لە هاوکارە نزیکەکانی ڕێینا، ماتیۆ مێسینا دینارۆ (60 ساڵ)، کە دواتر بوو بە سەرۆکی مافیاکان و داواکراوترین تیرۆریست، بۆ ماوەی 30 ساڵ خۆی حەشاردا، پێش ئەوەی پۆلیس سەرکەوتوو بێت لە دەستگیرکردنی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت ڕۆژی دووشەممە لە شاری پالێرمۆی پایتەختی سیسیلیا، لەوێ دەستگیرکرا، چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی وەرگرتبوو، لەبەردەم ئەو نەخۆشخانەیەی کە دێنارۆ لێی دەستگیرکرا لە پالێرمۆ تەقەی لێکرا
دینارۆ لە ساڵی 1993ەوە لە چاوی ون بووە و بە غیابی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی تێوەگلانی لە کوشتنی ئەو دوو داواکاری گشتیەی کە بەدوای مافیاکاندا بوون، جیۆڤانی فالکۆن و پاولۆ بۆرسێلینۆ لە ساڵی 1992، کە بووە هۆی شۆکێک بۆ ئیتاڵیا، و بووە هۆی... هەڵمەتێکی ئەمنی و هەڵکوتانە سەر (کۆزا نۆسترا).
سەدان پۆلیس لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشدارییان لە گەڕان بەدوای دێنارۆدا کردووە و سەرکەوتوو نەبوون. زۆرێک لە هاوکارە نزیکەکانی دەستگیرکران، لەنێویاندا پاتریشیا خوشکەکەی لە ساڵی ٢٠١٣.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، هۆکاری هەڵهاتنی دێنارۆ بۆ ماوەی 30 ساڵ لە دەستی پۆلیس بۆ دڵسۆزی کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە لە ناوچەکەی لە،شاری کستێلڤێترانۆ و پارێزگای تراپان ڕۆژئاوای سیسیلیا دەژیان، لە ساڵانی ڕابردوودا زانیارییان ئاشکرا نەکردووە لەبارایەوە
باوکی ئاماژە بەوە دەکات کە دێنارۆ توانی بچێتە ناو "ناوچەی خۆڵەمێشی" و مامەڵە لەگەڵ سیاسەتمەداران لە سێبەردا بکات
ڕوونی دەکاتەوە کە سامانە گەورەکەی دێنارۆ لە وەبەرهێنانەکانی لە وزە و پاشەڕۆدا هاتووە، بەو پێیەی بە سەرکەوتوویی دزە دەکاتە ناو حکومەتی ناوخۆیی، بۆ قۆرخکردنی گرێبەستە گرنگەکانی بیناسازی و کارە گشتیەکان، هەروەها بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان.
دێنارۆ نەک هەر دەستی لە کوشتنی لێکۆڵەران فالکۆن و بۆرسێلینۆدا هەبووە، بەڵکو بەشداری لە هەڵمەتەکانی بۆردومانەکاندا کردووە لە ساڵی ١٩٩٣ کاتێک "کۆسا نۆسترا" شوێنەکانی گرنگی کولتووری و گەشتیاریی لە میلانۆ و فلۆرانس و ڕۆما کردە ئامانج، بۆ ئەوەی هەوڵی ناچارکردنی دەوڵەت بدات بۆ هەڵوەشاندنەوە یاسا توندەکانی دژە مافیایی.
هەروەها لە یەکێک لە تاوانە ترسناکەکانی ساڵی 1993 لەنێو هەڵمەتە ئەمنییەکانی دژی مافیای ئیتاڵیادا بەشدار بووە، کە تێیدا بەشداری لە ڕفاندنی جوزێپی دی ماتیۆی تەمەن 11 ساڵدا کردووە، کوڕی پیاوێکی مافیا بووە.
دێنارۆ یەکێک بوو لەو باندانەی کە کوڕەکەیان بە زنجیر بەستبووەوە بۆ شوێنی جیاواز لە ڕۆژئاوای سیسیلیا بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر باوکی بۆ ئەوەی پاشەکشە بکات، پێش ئەوەی بخنکێنرێت و جەستەی لە ترشی کیمیاییدا بتوێتەوە.
هەرچەندە دەستگیرکردنی دێنارۆ لەم دواییە ئاماژەیه بۆ سەرکەوتنی پۆلیس، بەڵام ئێستا هەندێک لە شارەزایان گرنگییەکەی دەخەنە ژێر پرسیارەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو "سەرۆکێکی ناوچەیی بووە لە تراپانی بۆ مافیاکان و هەرگیز سەرۆکی هەموو باندەکان نەبووە".
جیۆرگا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گەشتێکی بۆ سیسیلیا کرد بۆ سڵاوکردن لە هێزەکانی پۆلیس کە دێنارۆیان دەستگیرکرد