پەرلەمانی ئەوروپا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرە

ئەوروپا تاوتوێی راگرتنی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران دەکات

خامنەیی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران

2 ساڵ لەمەوپێش



پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا و سبەینێش بڕیار لە راگرتنی رێککەوتنی ئەتۆمیی دەدرێت.

پەرلەمانی ئەوروپا لە دانیشتی ئەمڕۆیدا بە کۆی 598 دەنگی بەڵی و تەنها 9 دەنگی نەخێر و 31 دەنگی بێ لایەنن گەڵالەی بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی پەسند کرد کە دەبێت لە لایەن ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپاوە جێبەجێ بکرێت.

چارلی وێیمێرس، نوێنەری سوید لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە زۆرینە پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.

نوێنەری سوید ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ پەسندکردنی بریاری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە ئەوروپا، سبەینێ پینجشەممە لە دانیشتی پەرلەماندا بڕیار لە هەڵپەساردن و راگرتنی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 بدرێت.

هەفتەیەک دوای پەسندکردنی پڕۆژە بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەخرێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە و سوپای پاسداران بە فەرمی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لە لایەن ئەوروپاوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار