ئەمریکا: "مەرجەکانی رووسیا بۆ دانوستان لەبارەی ئۆکراینا قبوڵکراو نین"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند داواکارییەکانی ڕوسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا جێگەی قبوڵکردن نین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان بۆ رێک خرا ،ڕایگەیاند، "دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ئۆکراینا و خۆرئاوا دژبە چارەسەرکردنی کێشەکانن لە رێگای دانوستانەوە بەتەواوی هەڵەیە، رووسیا وازهێنانی ئۆکراینای لەو خاکەی لەدەستی داوە کردوویەتییە مەرج بۆ دانوستان، ئەمەیش قبوڵکراو نییە".

وتیشی،"لە رۆژدانی داهاتوودا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا رادەگەیەنین. بەهێزی ئۆکراینا لە مەیدانی جەنگدا، کارتی دەستی ئەو وڵاتە بەهێز دەکات بۆ دانوستان".

هاوکات باسی لەوەشکرد، کە ئەمریکا تاکوو ئێستا بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ سوپای ئۆکراینا دابین کردووە.

هەروەها لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا کە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلیش تێیدا بەشداربوو باسی لە یەکگرتوی ناتۆ کردوو بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە هیچ کاتێک هێندەی ئێستا رووسیا لەسەر ئاستی جیهان بە تەنها جێ نەهێڵدراوە، گوتی: "هیچ کاتێکیش یەکڕیزی هێندەی ئێستا نەبووە لەنێو ناتۆدا".

کلێڤەرلی ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەیدا، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و لەسێدارەدانی جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران، عەلی رەزا ئەکبەرییان -کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی و ئێرانی بووە- تاوتوێ کردووە و نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دابینکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار