زیلینسکی: "ئێمە شەڕمان دەستپێنەکرد، بەڵام کۆتایی پێ دێنین"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، ئۆکراینا "بە بەهێزی" و "بە توندی" بەرگری دەکات، وجارێکی تر فشاری خستەوە سەر جیهان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە دابینکردنی سوپاکەی بە یارمەتی سەربازی.
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا كه له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی پێشكه‌شكرا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت و نشوسته‌كانی تێپه‌ڕاندوه و له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانیان "ئه‌سته‌م ده‌كه‌نه رێبازی سه‌ركه‌وتنیان".
وتیشی، "پێویسته سیستمی به‌رگری ئاسمانی له هێرشه‌كانی روسیا زیاتر دابینكرێت و بتوانین روبه‌ڕوی هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا ببینه‌وه "
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "پێویسته به‌رپرسانی كرێمڵن رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی روسیا بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ژیانی خۆن نیم و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه جه‌نگمان ده‌ستپێنه‌كرد، به‌ڵام روسیا دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه بۆیان كۆتایی پێده‌هێنین".
سەرۆکی ئۆکرانیا سەبارەت بە ڕوداوی پێکدادانی هەلیکۆپتەرەکە ی لە هەرێمی کیڤ کە تیایدا وەزیرێکی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا وتی، هیچ ڕووداوێک لە کاتی جەنگدا نییە .
وتیشی: ئەمە ڕووداوێک نییە چونکە بەهۆی شەڕەوەیە و شەڕەکەش ڕەهەندی زۆری هەیە هیچ ڕووداوێک لە کاتی جەنگدا نییە".
جێگەیباسە، ئۆکراینا ژمارەیەک سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی بۆ دابین کراوە کە تازەترینیان لە لایەن هۆڵەنداوە پەسەند کرا لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی پێشوو.