ئێران: پەرلەمانی ئەوروپا بە بڕیاردان لە دژی سوپای پاسدارانی فیشەکی ناوە بە قاچی خۆیەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیان بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا دژی سوپای پاسداران نەگونجاو و هەڵەیە و کاریگەرییە خراپەکانی روبەڕوی ئەوروپا دەبێتەوە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەل جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رەخنەی گرت لە پەسندکردنی رەشنوسی بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران لە پەرلەمانی ئەوروپا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردوەتەوە کە ئەمیر عەبدوڵاهیان بە بۆرێڵی وتویەتی بڕیارەیەکەی پەرلەمانی ئەوروپا لە ئەنجامی هەست و هەڵچوندا بوە و دورە لە لۆژیک و مەدەنییەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتوشیەتی: هەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەوروپا زیان بە جەنگ لە دژی تیرۆر دەدات چونکە سوپای پاسدارانی دژی تیرۆر لە جنگدایە.

بە وتەی حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان پەسندکردی رەشنوسی بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران لە ئەوروپا هاوشێوەی ئەوەیە فیشەک بە قاچی خۆیانەوە بنێن.

پێشتر ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران وەک کاردانەوە بە بڕیاری پەرلەمانی ئەوروپا، رایگەیاند؛ ئەو بابەتە مایەی نگەرانیی نییە و سوپای پاسداران بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار