وه‌زیری به‌رگری بەریتانیا: روسیا باش ده‌زانێت له خاكی ئۆكرانیا ده‌رده‌كرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا هۆشداری دایه ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و رایگه‌یاند، تا دوایین هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌ره‌وامده‌بن له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازیی و مرۆییه‌كان به‌و وڵاته.
بێن واڵس، وه‌زیری به‌رگری بریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر روسییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مساڵ كۆتا كاروانی سه‌بازیی ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ین ئه‌وا دوباره هه‌ڵه‌ن و ئێمه به ره‌وانه‌كردنی كاروانێك له هاوكاری سه‌ربازی له تانكی چاڵێنجه‌ر-2 سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی " گرنگە ڕوسیا لەوە تێبگات کە سەروەری بۆ خاکی ئۆکرانیا دەگەڕێندرێتەوەو ڕوسیا لەو وڵاتە دەکرێتە دەرەوە".
وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەوەشی زیاد کرد کە "بەریتانیاش 600 موشەکی بریمستۆن ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانییه‌كان ته‌رازوی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ هێنده‌ی دیكه ئاوەژو بكه‌نه‌وه و بتوانن جڵه‌وی نه‌ك به‌ره‌كانی پێشه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌كانی به‌رگری روسیاش بگرنه‌وه ده‌ست".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "روسیا زوبێت یاخود دره‌نگ ده‌بێت خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵێت و سزای ته‌واوی ئه‌و تاوانه‌ش وه‌ربگرێته‌وه كه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ئه‌نجامیداوه".