ئەمریکا فشاردەخاتە سەر ئەڵمانیا بۆ ناردنی تانک بۆ ئۆکرانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە فشاری لەسەر وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستوریوس کرد بۆ ڕێگەدان بەگواستنەوەی تانکە دروستکراوەکانی ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەڵمانیا ڕێگە بە ناردنی تانکی دروستکراوی ئەڵمانی دەدات بۆ ئۆکرانیا بۆ یارمەتیدان لە بەرگری لە دژی ڕووسیا ئەگەر ئەمریکا ڕازی بێت تانکەکانی خۆی بنێرێت.

بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاشکرا و بە تایبەتی سوورن لەسەر ئەوەی کە واشنتن هیچ پلانێکی نییە بۆ ناردنی تانکی دروستکراوی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە ئێستادا.

بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمەریکا گوتی" سکرتێری بەرگری لەسەر ئەم بابەتە فشار لەسەر ئەڵمانییەکان دەکات" ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا گوتی دابینکردنی ئوکراینا بە تانکی لیۆپاردی دروستکراوی ئەڵمانی باشترین هەنگاوە بەوپێیەی ژمارەیەک لەو وڵاتانەی کە هەیانە ئامادەن بە خێرای بیگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا.

هاوکات ئەمەریکا نزیکەی 24 ملیار دۆلاری کردووە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە دژی هێزەکانی ڕووسیا.

هەروەها بەرپرسێکی دووەمی ئەمەریکا گوتی ئیدارەی جۆ بایدن وا دانراوە پاکێجێکی یارمەتی نوێ بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات کە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە.

جێگەیباسە، هەندێک لەبەرپرسانی ئەمەریکا هیواخوازن کە بتوانن ئەڵمانیا ڕازی بکەن بۆ ڕێگەدان بەگواستنەوەی تانکەکانییان بۆ ئۆکرانیا.

ئە بەرپرسە وتیشی،" ئێمە زۆر گەشبینین بەوەی کە تا کۆتایی هەفتە پێشکەوتنمان لەسەر ئەم داواکارییە هەبێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار