سەربازێكی ئەمەریکی لە ئۆکرانیا کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەربازێکی ئەمەریکی کە پێش ساڵی 2019 ئەندامی یەکەیەکی باڵای کۆماندۆی ئەمەریکی بووە، لە ئۆکرانیا کوژرا.
بەرپرسانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، کە ئەم هەفتەیە لە ئۆکراینا، ئەفسەرێکی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە ساڵی 2019 وە دیارنەماوە لە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا کوژراوە ،وتیشیان ئەو سەربازە بە ئەرکی ڕەسمی لەوێ نەبووە.
ئە وسەربازەکە ناوی (دانیاڵ ویتنی سویفت)ـەو هەفتەی رابردوو لە دنیپرۆ کوژراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی هێزی دەریایی ئەمەریکا، ئەو سەربازە پۆستەکەی لە سان دیێگۆ لە کالیفۆرنیا لە ئازاری ٢٠١٩ بەجێهێشتووەو دیار نەما هێزی دەریایی گوتیشی : "ناتوانین پێشبینی بکەین کە بۆچی لە ئۆکرانیا بووە".
دانیاڵ سەر بە یەکەی (Navy SEALs) بوو، کە یەکەی باڵای هێزی دەریایی ئەمەریکایە و لە ساڵی 1962 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دامەزراوە.
هاوکات بەپێی بەپێی لێدوان و ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دەرەوە تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە پێنج هاوڵاتی ئەمریکی لە بەرەکانی جەنگدا لە ئۆکرانیا کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، جەنەراڵ مارک مێڵی، فەرماندەی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا گوتی: لەڕوانگەی سەربازییەوە باسی بکەم، زۆر قورسە لەمساڵدا بیر لەوە بکەینەوە رووسیا لەسەرجەم ئەو خاکە بکرێتە دەرەوە کە لەسەرەتای دەسپێکردنی جەنگەوە داگیریکردوون، هێشتا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر شتی دیکە دەتوانن بکەن بۆ ئۆکرانیا