جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا: نائومێدین لە بەرامبەر دوودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاندری مێلنیک جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا.
ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،نائومێدین لە دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکەکانی بۆ ئۆکارنیا هاوکات ستایشی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیای کرد لەبەرامبەر پێدانی تانک بە ئۆکرانیاو هیوای خواست وڵاتانی دیکەش هەمان شێوەی ئەوان بن و بەردەوام بن لە یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا.
وتیشی، "ئێمە نائومێدین، بەڵام هێشتا بڕیارەکە نەدراوە بۆیە هیوادارین حکومەتی بەرلین هەموو ئەو نیگەرانیانەی کە بیستویانە لە رامستین بە جدی وەربگرێت و بڕیاری ناردنی تانکەکان بدات".
ئەڵمانیا تا ئێستا شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ڕۆژئاوایی لەسەر ناردنی تانکی لیۆپارد 2 بۆ ئۆکرانیا، سەرەڕای زیادبوونی فشارەکانی ناتۆ و کیڤ بۆ ئەوەی یارمەتییە سەربازییەکانی لە پێش هێرشێکی چاوەڕوانکراوی شاراوەی بەهاری ڕوسیادا بەرز بکاتەوە.
هاوکات،وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستوریوس لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی بەرگری بەرز لە بنکەی ئاسمانی ڕامستینی ئەڵمانیا لە ڕۆژی هەینی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند،تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە ناردنی تانکی لیۆپارد ٢ ی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا نەدراوە.
جێگەیباسە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خاوەنی تانکی لیۆپاردن کە بەگوێرەی شارەزایانی سەربازی یەکێکە لە کەرەستە جەنگیەکان کە دەکرێت وەرچەرخان بکات لە شەڕی نێوان ڕوسیا وئۆکرانیادا، ئەڵمانیاش مافی ڤیتۆی هەیە و بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بتوانن تانکی لیۆپارد بنێنرن بۆ ئۆکرانیا پێویستە ئەڵمانیا ڕەزامەند بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لە قوڵبونەوەی جەنگەکە وبەردەوامی زیاتر کردووە لە وەرزی بەهاردا، هاوکات ڕوسیا بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک بەخموت دەکات ئەو شارەی دۆنێتسک کە چەند مانگێکە جێگەی شەڕی توند بووە.