عێراق پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕایدەگەیەنێت هەنگاو بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو دەنێت.
ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئێمە ڕێككەوتنمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو و هەموو ئەو گواستنەوە نیشتمانییانەی كەنداو هەیە كە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەنیشنەوە، جگە لە فڕۆكەخانەكانی كوەیت، ئاماژەی بەوەدا كە لە داهاتوودا ڕەنگە ڕێككەوتنی ئاسمانی لەگەڵ كوێت هەبێت.
نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كاردەكات بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو.
دەشڵێت : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی پەسەندی هەر داواكارییەك دەكات كە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەكانەوە پێشكەش بكرێت كە ستاندارد و بەرزەفتی تێدا بێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆربەی كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی ئیمارات، سعودیە، قەتەر و عومان، گەشتی بەردەوامیان هەیە لە فرۆكەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی.
جێگای ئاماژەیە لەدوای ساڵی 1990 و داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو تێکچوو.