ئەمریکا: کات بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی بە خێرایی تێدەپەڕێت

ئەمریکا: ئێران دڕندانە سەرکوتی خۆپیشاندەران دەکات و هاوکاری روسیایە بۆ کوشتنی خەڵکی ئۆکرانیا

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا رایگەیاند؛ ئێران لە جیاتی رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاری داوە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی سەرکوت بکات و هاوکاری روسیا بێت بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا.

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند؛ کات بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی بە خێرایی تێدەپەڕێت و بە هێچ شێویەک رێگە نادرێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.

ئەو لە زاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هیچ کاتێک رێگە نادەن ئاستی توانای ئەتۆمیی ئێران بگاتە قۆناغی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی و ویلایەتەیەکگرتوەکان سورە لەسەر ئەو هەڵوێستەی.

کیربی، وتی: سەرنج و ئامانجی ئەمریکا لە ئێستادا بۆ چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران نییە چونکە کۆماری ئیسلامی زۆر دڕندانە سەرکوتی خەڵک و خۆپیشاندەران دەکات و هاوکات پشتیوانیی لە روسیا دەکات بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی وتیشی: ئەمریکا بە پێی ئەو دۆخەی ئێستا لە ئێران و روسیا رو دەدات هەمو سەرنجی لەسەر توانا و سەرچاوەکانی لە جیهانە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی وڵاتەکەمان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار