نێتفلێکس گەیشت بە 230ملیۆن هاوبەش

2 ساڵ لەمەوپێش



کۆمپانیای بەناوبانگی تایبەت بە فیلم نێتفلێکس ئاماری هاوبەشانی بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کرد

بەپێی راپۆرتی چارەکی چوارەمی نێتفلێکس، ژمارەی هاوبەشانی لەو ماوەیەدا 7.7 ملیۆن هاوبەش زیادیکردووە کە زیاتر بوو لە ژمارەی پێشبینیکراو کە 4.6 ملیۆن هاوبەش بوو. بەوپێیەش ژمارەی هاوبەشەکانی نێتفلێکس بەرزبووەتەوە بۆ 230 ملیۆن و 750 هەزار هاوبەش.
 
 کۆمپانیایەکە، داهاتەکانی لە چارەکی چوارەمدا 7.82 ملیار دۆلار بووە کە بە رێژەی 2٪ زیاتر بووە لە داهاتەکانی چارەکی چوارەمی ساڵی 2021، لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی داهاتەکانی کەمتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان.
 
نێتفلێکس لە 2022 نزیکی 5ملیار قەرزی داوەتەوە.
 هەرچەندە داهاتی پلاتفۆرمی نێتفلێکس زیادیکردووە، بەڵام داهاتی پوختە یان قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەم کەمیکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار