ئێران هەڕەشەی کشانەوە لە پەیمانی رێگریی لە چەکی ئەتۆمیی دەکات

ئێران: ئەوروپا هەڵسوکەوتەکای نەگۆرێت ئەگەری هەموشتێکی چاوەڕوان نەکراو هەیە

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران لە بەرامبەر بەتیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران هەڕەشەی کشانەوە لە رێککەوتنی نێودەوڵەتیی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیی دەکات و وەزیری دەرەوە دەڵێت،ئەگەری کاردانەوەی چاوەڕوان نەکراو هەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تویتەر بڵاوی کردەوە؛ پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادەکاریی دەکات بۆ کاردانەوە دی سوپای ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران بڕیار دەدەن.

عەبدوڵڵاهیان نوسیویەتی: ئەمڕۆ یەکشەممە بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردوە کە حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ئامادەی بوە و تاوتوێی کاردانەوەکانی وڵاتەکەمان کراوە بەرامبەر سوپای ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران هەڵوێستیان وەرگرتوە.

هەر لە لێدوانێکی دیکەدا ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدوڵاهییان وتی: لەگەڵ جۆزێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا قسەی کردوە و بۆڕێل رایگەیاندوە؛ مەرج نییە گەڵاڵەی پەسندکراوی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوەش تەنها هەستێکی تایبەتی پەرلەمانتاران بوە.

وەزیری درەوەی ئێران ئاشکرای کردوە کە ئەگەر ئەوروپا بڕیارەکە دژی سوپای پاسداران جێبەجێ بکات، دور نییە کۆماری ئیسلامی بڕیاری کشانەوە بدات لە پەیمانی ریگریی لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی (ئێن پی تی).

عەبدوڵاهیان وتوشیەتی: جگە لە ژمارەیەکی کەم لە سەرکردەکانی ئەوروپا زۆرینەی سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتانە خاوەنی ئەزمون نین بۆیە پێشنیار دەکەین هەنگاوەکانیان ژیرانە بنێن و پێداچونەوە بە هەڵسوکەوتەکانیان بکەن چونکە بە پێچەوانە ئەگەر هەمو شتێکی چاوەڕوان نەکراو نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار