نەتانیاهو فەرمانێکی دادگای باڵا جێبەجێ دەکات و وەزیرێکی حکومەتەکەی دووردەخاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ لە ڕۆژی یەکشەممە هاوپەیمانی سەرەکی ئاریە دیری لە هەموو پۆستە وەزارییەکان دوورخستەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دادگای باڵای ئیسڕائیل فەرمانی بە نەتانیاهو کرد دێری دووربخاتەوە، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2022 دا دێری بە تۆمەتی ساختەکاریکردن لە باجدا تۆمەتبار کراوە، هەربۆیە ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هاوپەیمانی سەرەکی ئاریە دیری لە هەموو پۆستە وەزارییەکانی دوورخستەوە.

هاوکات، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، نەتانیاهۆ بە دیری وتوە کە ئەو هەنگاوەی "بە دڵێکی قورس، بە خەمێکی زۆرەوە" ئەنجامداوە.

ئەمەشلەکاتێکدایە ،وەزیری دادی حکومەتەکی نەتانیاهۆ، یاریڤ لێڤین لەسەرەتای ئەم مانگەدا زنجیرەیەک چاکسازی دادوەری ڕاگەیاند کە ڕێگە بەپەرلەمان دەدات بڕیارەکانی دادگای باڵا هەڵبوەشێتەوە و دەسەڵاتی زیاتر بداتە سیاسەتمەداران لەدانانی دادوەردا.

هەروەها حیزبی دێری شاس کە لە مانگی تشرینی دووەمدا 11 کورسی لە پەرلەمانی 120 کورسی ئیسرائیلی بەدەست هێنا و پێکهاتەیەکی سەرەکی هاوپەیمانی نتانیاهۆیە، دەستبەجێ لێیدا و بڕیاری دادگاکەی بە "نابەجێ و بێمانا " ناوبرد.

میدیاکانی ئیسرائیلیش ڕایانگەیاند، دەرکردنی دێری ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ناوەندی تەلئەبیڤ دژی حکومەتی نەتانیاهۆ و چاکسازیە دادوەرییە پلان بۆ داڕێژراوەکەی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار