پەرلەمانتارە كوردەكەی بەریتانیا تۆمەتی گەندەڵی دەخرێتە پاڵ

2 ساڵ لەمەوپێش



كاوە ڕەش

نەدیم زەهاوی، پارلەمانتاری پارتی كۆنسەرڤاتیڤ ی بەریتانیاو لەهەمان كاتیشدا، كەئەو ئێستا بەرپرسی پارتەكەیەتی، تۆمەتی خۆدزینەوە لەدانی باج و فێڵكردن لەخەزێنەی دەوڵەتی خراوەتە پاڵ، بەوەی پشكی بەشێك لەوەبەرهێنانی لەكۆمپانیاكانی لەدەرەوەی بەریتانیا، تۆماركردوە بۆئەوەی باجی تەواو نەدات.

ئۆپۆزیسۆنی سەرەكی كەپارتی کرێکارانی بەریتانیایە، داوای لەسەرۆك وەزیرانی ووڵاتەكەی، ڕیشی سوناک دەکات، کەنادیم زەهاوی لەپۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران دووربخاتەوە، دوای ئەوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، خۆی بواردوە لەدانی باج خەزێنەی HMRC كەبەچەندین چەند ملیۆن پاوەند دەخەمڵێندرێ.

نەدیم زەهاوی، پێشوتریش بۆ ماوەیەك وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بووە، ئێستا ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا، تۆمەتباری دەكەن، کەهەوڵیداوە خۆی لەدانی باج بەدوور بگرێت. هەربۆیە بەهۆی ئەوەی فشارێکی زۆری لەسەربووە، ئێستا ناچاربووە باجەکە بداتەوە لەگەڵ سزای پێژماردن.

ئەنجێلا ڕاینەر، جێگری سەرۆکی پارتی کرێکاران بەرهەڵستكار ڕایگەیاندوە; زەهاوی بەهۆی نەدانی باج، ئێمە ناتوانین لێی بێ هەڵویست بین و ئەو نابێ بەردەوام بێت لەپۆستەكەی، بەڵكو سەرۆکوەزیران دەبێت لەپۆستەکەی دووری بخاتەوە. کۆمپانیاکەی زەهاوی، لەناو ڕیزبەندی وەبەرهێنان دایە، كەبریتییە لە کۆمپانیای (بالشۆر ئینڤێستمەنتس)کەلەجبل طارق تۆمارکراوە. زەهاوی، ڕووبەڕووی پرسیاری پارلەمانتاران بووەتەوە، کەئایا بالشۆری بەکارهێناوە بۆ خۆبواردن لەدانی باج لەگەڵ پشکەکانی کۆمپانیای YouGov، كەئەویش کۆمپانیایەكی ڕاپرسییە، کەلەساڵی ٢٠٠٠دا هاوبەشی بنیادی ناون.

پارتی کرێکاران، داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە، لەسەر بونی پشكیی زەهاوی تێداو وەنەدانی باج لەسەر پشكەكانی. بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، زەهاوی بەم دوایانە، بەهۆی فشارو ئاشكرابونی، ناچار بووە ئەو باجەی کەقەرزداربووە، لەگەڵ سزاكەی 30% بداتەوە و کۆی گشتی باجەکەیگەێشتۆتە 4.8 ملیۆن پاوەند.

بی بی سی، دەڵێ: نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام کاتێک ڕۆژنامەی گاردیان چەندین جار پرسیاری لەبارەی سزاکە کردووە، وتەبێژی نەدیم زەهاوی ڕەتی نەکردۆتەوە کەسزاکەیان دابێت. لەماوە چەند ساڵی ڕابردووشدا چەندین جاری دیكەش زەهاوی ملیۆنەرو سیاسەت مەداری كورد لەبەریتانیا، بۆتە جێی باسی ڕاگەیاندنەكانی ئەو ووڵاتە.

هەرلەدەست كەوتنی نزیكەی بڕی پێنج ملیۆن پاوەند، لەشیرینیەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەسەردەمی پۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكانی ئاشتی هەورامی و وەرگرتنی خەرجیەكانی گروپی ئەندام پارلەمانانی پشتگیری لەهەرێم، تاوەرگرتنی كرێی ئاو و غاو كارەبا لەسەر باجی میللەت بۆ خانووی دووەمی لەبەریتانیا.

نەدیم زەهاوی بەڕەچەڵەك كوردێكی عئڕاقییەو لەساڵی ١٩٦٧ لەدایك بووە، ئەو هەربەمنداڵی لەگەڵ خێزانەكەی وەك پەناهەندە ڕوویان لەبەریتانیا كردووە. لەساڵی ٢٠١٠وە ئەندام پارلەمانی بەریتانیایە لەسەر پشكی پارتی كۆنسەرڤاتیڤ ی دەسەڵاتدار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار