رووسیا : ئۆکراینا ئەو چەکانەی کە رۆژئاوا دابینی کردووە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە جێگیریان دەکات.

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە هەڵگرتنی کەرەستەی سەربازی لە وێزگە ئەتۆمییەکانیدا و ڕایگەیاند لە ئەگەری تەقینەوەیاندا مەترسی گەورە دروست دەکات، هاوکات ئۆکرانیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە

سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا (SVR)، سێرگی نارشکین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوپای ئۆکراینا ئەو چەکانەی کە رۆژئاوا دابینی کردووە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە جێگیریان دەکات.

 وتیشی"بەڵگەی متمانەپێکراو لەسەر ئەوە پێدەگات کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە لەلایەن رۆژئاواوە بۆیان دابینکراوە لە وێستگە ئەتۆمییەکان عەمباری دەکات. لێرە مووشەک و تەقەمەنی تۆپهاوێژی گرانبەها و دەگمەن بۆ مووشەکهاوێژی فرەلوولەی جۆری HIMARS و سستەمی بەرگریی ئاسمانیی بیانی هەڵگیراوە”.

سێرگی نارشکین، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆتایی ساڵی رابردوو بە ڤارگۆن تەقەمەنی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی ریڤنی ئۆکراینا گواستراوەتەوە و پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەگەری هەیە رووسیا لە هەر دۆخێک کە لە داهاتوودا رووبدات تاوانبار بکرێت.

نارشکین، هیوای خۆی بۆ ئەوەش خواست کە تەقەمەنییەکانی نێو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا نەتەقێتەوە.

جێگەیباسە ئارشکین لە چاوپێکەوتنەکەدا هیچ بڵگەیەکی پێشکەش نەکرد هاوکات ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە کە نەیانتوانیوە ئەم قسانە بسەلمێنن

لە وڵامی ئەمانەشدا میخایلۆ پۆدۆلیاک ڕاوێژکاری ڤۆلۆدۆمیۆر زیلینسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی وڵاتەکەی هەرگیزوێزدگەکانی  وزەی ناوەکی (NPP) بەکارنەهێناوە بۆ هەڵگرتنی چەک.

ئەو ڕاوێژکارە لە تویتەری خۆیەوە ڕایگەیاند،"ئۆکرانیا هەرگیز هیچ چەکێکی لە ناوچەی NPP خەزن نەکردووە، وەک ئەوەی بە هەڵە لەلایەن دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیاوە بانگەشەی بۆ کراوە. بەپێچەوانەشەوە  ڕوسیا دوای ئەوەی دەستی بەسەر وێزگەی هێزی ئەتۆمی زاپۆریزژیا گرتەوە  سوپاکەی لەوێ دەهێڵێتەوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار