فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت و منداڵی چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی 15 ژن و 32 منداڵی فڕه‌نسی كه له كه‌مپه‌كانی داعشدا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستبه‌سه‌ركرابون گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ پاریس.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، " له‌قۆناغێكی نوێ‌دا 15 ژن و 32 منداڵی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسین و منداڵه‌كانیشی له‌دایكبوی سوریا و عێراقن و باوك و دایكیان فڕه‌نسین گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ فڕه‌نسا، ئه‌و منداڵانه‌شی كه خوار ته‌مه‌نی یاسایی بون ڕاده‌ستی ئه‌و ده‌زگایانه كراون كه ئه‌ركی هاوكاریكردنی منداڵانیان له‌ئه‌ستۆیه، هه‌روه‌ها به‌دواداچونی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دابینده‌كرێت."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه سه‌روی ته‌مه‌نی 18 ساڵ بون ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه كراون، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕویان كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌ڕوی به‌شداریكردنیان له‌ڕیزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی چه‌كدارانی داعش كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، له‌ناو ژماره‌یه‌ك كه‌مپی "باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا"دا ده‌ژیان.
پێشتریش ئیریك دۆبۆن مۆریتی وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندبو، نزیكه‌ی 300 منداڵی فڕه‌نسی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی كه له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی گروپه "جیهادیه‌كان" نیشته‌جێ بون، له‌نێویاندا 77 كه‌سیان به فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
بردنەوەی ئەم خێزانانە لە کاتیکدایە،، رۆژی یه‌كشه‌ممه ، رۆژنامه یەکی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش دوای چوار ساڵ له شكستهێنانی، جارێكی دیکە ده‌گه‌ڕێته‌وه و شێواز و تاكتیكی پێکهێنانی شانه نووستووه‌كانی گۆڕیوه و هێرشی خوێناوی له عێراق و سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.