وزیری دەرەوەی فینلاند: فینلاند پێویستە ڕەچاوی چوونە ناو ناتۆ بکات بەبێ سوید
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی فینلاندا سەبارەت بە بوون بە ئەندامیان لە ناتۆ وتی پێویستە وڵاتەکەی ڕەچاوی چونە ناو ناتۆ بکات بەبی سوید ،دوای ئەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد ڕەزامەندی نادات بە ئەندامبونی سوید لەو هاوپەیمانییەکە ئەمیش دوای ئەوەی کەسایەتییەکی سیاسیی لە سوید لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، قورئانێکی سووتاند.
پیکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلاند ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، فینلاند دەبێت ڕەچاوی چوونە ناو ناتۆ بکات بەبێ سوید.
وتیشی ،"دەبێت دۆخەکە هەڵبسەنگێنین، لە ئەگەری ئەوەی ئەمە ببیتە هۆی ڕێگڕی لە بەرەو پێش چوونی سوید"
ئەوەشی ڕونکردەوە،" ئێستا زۆر زووە بۆ بڕیاردان لەسەرئەوەی ڕەچاوی چوونە ناو ناتۆ بکات بەبێ سوید ، بەڵام تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتای دەدرێت بەشداری کردنمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بە هاوبەشی هەڵبژاردەی یەکەممان دەبێت".
بابهتی پهیوهندیدار