ئەمریکا ڕەخنە لە  بڕیارەکەی ئەفریقای باشور دەگرێت لەسەرمەشقکردنی سەربازی لەگەڵ ڕوسیا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەمریکا  ڕەخنەی لە ئەفریقای باشور گرت کە مانگی داهاتوو لەگەڵ ڕووسیا و چین مانۆڕی سەربازی ئەنجام بدات، لەکاتێکدا شەڕی ئۆکرانیا بەردەوامە.

کارین جان پیێر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە وتی: "ئەمریکا نیگەرانە سەبارەت بە هەر وڵاتێک، کە  مەشقی سەربازی  لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام بدات لەکاتێکدا لە جەنگێکی  دڕندانەدایە دژی ئۆکرانیا.

ئەم لێدوانەی واشنتۆن دوای چەند کاتژمێرێک لە  کۆبوونەوەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هات لەگەڵ هاوتاکەی نالیدی پاندۆر، لە پریتۆریای پایتەخت.

لەبارەی لێدوانەکەی کۆشکی سپیەوە، نالیدی پاندۆر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەموو وڵاتان لەگەڵ هاوپەیمانان لە سەرانسەری جیهاندا مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن،  ئاماژەی بەوەشکرد، “نابێت هیچ ناچارکردنێک لەسەر هیچ وڵاتێک هەبێت کە لەگەڵ هیچ هاوبەشێکی دیکەدا مانۆڕ ئەنجام بدات.

نالیدی پاندۆر، باسیشی لەوەکرد مەشقەکان "بەشێکن لە ڕێڕەوێکی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان"، نابێت پریتۆریا لە  بەشداریکردن" لە مەشقەکاندا بێبەش بکرێت.

لەبارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ڕاهێنانەکانمان شەفافن،ئێمە لەگەڵ ئەفریقای باشوور و چین هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکانمان پێشکەش کردووە، نامانەوێت هیچ سکانداڵێک و ڕووبەڕووبوونەوەیەک بوروژینین؛ تەنها دەمانەوێت هەموو وڵاتێک بتوانێت مافی خۆی لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا هەبێت وەک لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.

هاوکات بەرپرسانی حکومەتی ئەفریقای باشوور سەردانەکەی لاڤرۆڤیان بە سەردانێکی ئاسایی وەسفکردووە  کە ڕۆژێک پێش هاتنی جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بوو بۆ ئەو وڵاتە، لەبەرامبەردا لەلایەن هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی بچووکی ئۆکرانیەوە لە باشووری ئەفریقا بە بێهەستی وبێ باکی وەسف کراوە.

مەشقەکە ناوی  مۆسییە و بە واتای “دوکەڵ”  دێت بە زمانی تسوانە، یەکێکە لە ١١ زمانی فەرمی ئەفریقای باشوور بە ئامدەبوونی  ٣٥٠ سەربازی ئەفریقای باشوور لەگەڵ  هاوتا ڕووسی و چینییەکانیان ئەنجام دەدرێت.

جێگای باسە مەشقەکان لە کەناراوەکانی ئەفریقای باشوور لە ١٧ تا ٢٧ی شوبات ئەنجام دەدرێن و لە یەکەم ساڵیادی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن مۆسکۆوە ئەنجام دەدرێن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار