ئەڵمانیا.. هێرشکارێک بە چەقۆ دوو كه‌س ده‌كوژێت پێنج کەسی دیكه‌ش برینداردەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە،کە ئەمرۆ چوارشەممە  پیاوێک  لە شەمەندەفەرێکدا لە باکوری ئەڵمانیا چەند کەسێکی بە چەقۆ و بریندار کرد پێش ئەوەی پۆلیس دەستگیری بکات و دوو کەس لە قوربانییەکان گیانیان لەدەستداوە.

سابین سوتەرلین-واک، وەزیری ناوخۆی ویلایەتی شلسویگ هۆڵستین، ڕایگەیاند،  لەو هێرشەدا دوو کەسی کوژراون و پێنج کەسیش برینداربوون، کە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی ئەڵمانیا ڕویداوە.

هاوکات هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا گوتیان پیاوەکە چەقۆیەکی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر چەند سەرنشینێک کەمێک پێش گەشتی شەمەندەفەرەکە لە  کیلەوە بۆ هامبورگ بۆ وێستگەی برۆکستێدت،بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئەڵمانیاش ڕایانگەیاند، وێستگەی شەمەندەفەری برۆکستێدت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک داخراوە دوای ڕوداوەکە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر گومانلێکراوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار