جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا 31 تانکی ئەبرامس بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە 31 تانکی پێشکەوتووی ئێم 1 ئەبرامس لە ماوەی چەند مانگێکدا بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.

جۆ بایدن لە لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی ئەو بڕیارەی ڕاگەیاند و گوتی تانکەکان پێویستە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانییەکان بۆ ئەوەی" توانایان باشتر بکەن بۆ مانۆڕکردن لە ناوچەی کراوەدا".

هاوکات سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ بڕیارەکەی بۆ دابینکردنی ئوکراینا بە تانکی لیۆپارد 2 و وتی "ئەلمانیا بە ڕاستی هەنگاوێکی ڕاستی  نا".

لە چاوپێکەوتنەکەدا، بایدن دەربارەی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا وتی: "پێشبینییەکانی ڕوسیا دەربارەی ئێمە ئەوەیە کە تیکدەشکێین بەڵام ئێمە بە تەواوی و تەواو یەکگرتووین".

لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا سەبارەت بە هۆکاری ناردنی تانکی ئەمریکی بۆ ئۆکرانیاو لە ئەگەری ناردنی ئەم تانکانە بەهۆی فشاری ئەڵمانیاوە.  بایدن وتی ،کە دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا بە هەماهەنگی هەڵسوکەوتیان کردووە.

وتیشی ،"ئەڵمانی هۆکاری ئەو بڕیارە نەبووە بەڵکو ویستومانە دڵنیای بکەینەوە کە هەموومان پێکەوە کاردەکەین".

ئەم بڕیارەی ئەمریکاش لە کاتێکدایە کە حكومه‌تی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، کە تانکی "لیۆپارد 2" ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات، دوای ئه‌وه‌ی بەسەر "دودڵی خۆیدا زاڵ بو" لە ناردنی چەکی قورس کە کیێڤ بە پێویستی دەزانێت بۆ شکستپێهێنانی لەشکرکێشی روسیا.

ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "بڕیارەکە تەواوکەری پاڵپشتی ئێمەیە بۆ ئۆکرانیا تاوه‌كو ئەوپەڕی توانامان، ئێمە بە شێوەیەکی نزیک و هاوئاهەنگ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مامەڵە دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت، هەروەها بەرلین کەرەستەی لۆجستی و تەقەمەنی دابین دەکات، هاوكات وڵاتەکەی 14 تانکی "لیۆپارد 2" بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.

لە وڵامی ئەم هاوکارییانەشدا کە بۆ ئۆکرانیا دابین دەکرێت ،دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، "لە روی تەکنەلۆژیاوە پلانەکە شکستی هێناوە، ئەمە زیادەخەمڵاندنێکە بۆ ئەو توانایانەی کە بۆ سوپای ئۆکرانیا زیاد دەکرێن، ئەم تانکانە وەک هەمو تانکەکانی دیکە دەسوتێن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار