ئێران: سزای 34 بەرپرس و دامەزراوەی ئەوروپا و بەریتانیا دەدەین

ئێران وڵاتانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانیی لە تیرۆر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند؛ ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیای وەک وەڵامێک بۆ سزاکانی لەندەن و برۆکسێل سزا داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوی کردوەتەوە؛ ناوی 34 بەرپرس و چوار ناوەند و دامەزراوەی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا-ی بڵاو کردوەتەوە کە لە لایەن دەسەڵاتی وڵاتەکەیەوە سزای بەسەریاندا سەپاندوە.

بە پێی بەیاننامەکە 22 بەرپرس و سێ دامەزراوەی ئەوروپا و هەشت بەرپرس و دامەزراوەیەکی بەریتانیا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک کاردانەوەیەک سزا دراون.

لە ناو ئەو بەرپرس و دامەزراوانەدا کە ئێران دەڵێت سزایان دەدات ناوی سەرۆکی شارەوانیی پاریس و سەرنوسەری بڵاوکراوەی شارلی ئیبدۆ لە فەڕەنسا هێنراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو 34 بەرپرس و دامەزراوانەی ئەوروپا و بەریتانیای تۆمەتبار کردوە بە پشتیوانیی لە تیرۆر و بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە سەبارەت بە دۆخی ئێران.

ئێوارەی دوشەممە (23/1/2023) هەر یەکە لە یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمریکا دەیان سزایان بەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداراندا سەپاند و لە بەرامبەردا ئێران رایگەیاند کە وەڵامی پێویست و هاوتای بۆ ئەو سزایانە دەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار