ئۆکرانیا کشانەوەی هێزەکانی لە سۆلیدار ڕاگەیاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە سەربازەکانی لە سۆلیدار لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کشاونەتەوە، نزیکەی دوو هەفتە پاش ئەوەی سوپای ڕووسیا گوتیان دەستیان بەسەر ئەو شارۆچکەیەدا گرتووە.

سێرهی چێرڤاتی، وتەبێژی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵات بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاند، سوپای ئۆکرانیا لە شارۆچکەی خوێی کانزایی سۆلدار کشایەوە بۆ "پاراستنی گیانی کارمەندان هێزەکانی بەرگری ئۆکرانیا".

وتیشی "هێزەکانمان ئەرکی سەرەکی خۆیان جێبەجێ کرد: ڕێگە نەدەن دوژمن بە شێوەیەکی سیستماتیک بە ئاڕاستەی دۆندسکدا بکشێت".

باسی لەوەشکرد،"هێزەکانی ڕوسیا هیچ سەربازێکی ئۆکرانیایان لەو ناوچەیە بە بارمتە نەگرتووە".

قسەکانی سیرهی یەکەم پشتراستکردنەوەی ئۆکرانیایە کە هێزەکانی ڕوسیا دەستیان بەسەر ئەو شارۆچکەیەدا گرتووە .

کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە سۆلدار هێزەکانی ڕووسیا هەنگاوێک لە باخموت نزیک دەکاتەوە، بەڵام شیکەرەوە سەربازییەکان دەڵێن گرتنی شارۆچکەکە زیاترسیمبولیە و کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر شەڕەکە نابێت.

جێگەیباسە، زۆرێک لە سەربازانی ڕووسیا لە دەوروبەری سۆلدار سەر بە گروپی واگنەرن ،کە بەڵێندەرێکی سەربازیی تایبەتی ڕووسیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار