جەنەڕاڵێکی ئەمریکی داوا لەوڵاتەکەی دەکات خۆی ئامادەبکات بۆ جەنگێکی تر

2 ساڵ لەمەوپێش



جەنەڕاڵ مایکل مێنیهان کە بەرپرسێکی باڵای هێزی ئاسمانی ئەمەریکایە لە یاداشتێکی ناوخۆییدا نووسیویەتی "هیوادارم هەڵەبم. هەستێکم هەیە کە دەڵێت ساڵی 2025 لەگەڵ چین دەچینە جەنگەوە".

لەدرێژەی قسەکانی دەڵێت : "شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە 2025 لەیەککاتدا پاڵنەر و دەرفەتیشی دەبێت". دڵناییشی دا لەوەی، هەڵبژاردنەکانی تایوان لە ساڵی 2024 هۆکارێک دەدات بە سەرۆکی چین بۆ جوڵەکردن.

جەنەڕاڵەکە پێیوایە، کێبڕکێی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا، کە بڕیارە هەمان ساڵ بەڕێوەبچێت، دەرفەتێک بۆ چینیش دەڕەخسێنێت.

جەنەڕاڵە ئەمەریکییەکە ، داوا لە هێزەکانی دەکات کە مەشق و راهێنان بکەن بۆ شەڕکردن، بەتایبەتی بە چوونە مەیدانەکانی تەقەکردن و ئامانجی سەرەکیان لە راهێنانەکان، پێکانی "سەر"ـی بەرامبەر بێت.

جێی باسه دوای هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، ئەمریکا ترسی هەیە هەمان سیناریۆ لە تایوانیش دوباره ببێتەوە، کە چین بەبەشێکی دانەبڕاوی وڵاتەکەی دادەنێت و دەیەوێت کۆنترۆڵی تەواوی بکات، گرژییەکانی ئەمریکا و چین زیاتر بوو پاش سەردانەکەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ دوورگەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار