سکرتێری گشتیی ناتۆ: بەهۆی زیادبوونی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور و رووسیا و چین فراوانکردنی رێگری ئەتۆمی پێویستە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باشوور رایگەیاند کە لەهەمبەر زیادبوونی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور و بوونەخاوەن چەکی لەم جۆرە لەلایەن رووسیا و چینەوە پێشخستنی تواناکانی رێگریی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ وڵاتانی هاوپەیمان پێویستە.
یانس ستۆڵتێنبێرگ رایگەیاند لەهەمبەر زیادبوونی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور و بوون بەخاوەنی چەکی لەم جۆرە لەلایەن رووسیا و چینەوە، پێشخستنی تواناکانی رێگریی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ وڵاتانی هاوپەیمان پێویستە و تاکوو هەڕەشەی ئەتۆمی رووسیا، چین و کۆریای باکوور بەردەوام بێت، وازهێنانی ئەمریکا و فەڕەنسا کە ئەندامن لە ناتۆ لە چەکی ئەتۆمی مەترسی زیاتر دروست دەکات.
وتیشی، "تاکوو وڵاتە بەهێزەکانی هاوشێوەی رووسیا خاوەن چەکی ئەتۆمی بن و وەبەرهێنانی مەزن بکەن بۆ ئەمە، چین بەردەوام بێت لە ئاراستەکردنی ژمارەی چەکەکانی و چالاکییەکانی کۆریای باکوور بەردەوام بن، دەردەکەوێت کە فراوانکردنی رێگری ئەتۆمی هێشتا چەند گرنگە".
ئەوەشی ڕونکردەوە،"مەبەست لە فراوانکردنی رێگری ئەتۆمی ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە ناتۆ و هاوبەشەکانی وەک کۆریای باشوور هەرچەند خاوەن چەکی ئەتۆمیش نەبن، کەڵک وەردەگرن لە فراوانکردنی ڕێگرییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا. ئەمەیش باشترین رێگەیە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکان".