چین سنوری ئاوی ژاپۆنی بەزاند

2 ساڵ لەمەوپێش



دوورگە جێ ناکۆکەکان کە لە دەریای چینی رۆژهەڵاتە، ژاپۆن بە سینکاکو و چینیش بە دیائۆیو ناویان دەبات لە پێنج دوورگە و سێ بەردەڵان پێک هاتوون، کە هیچ کەسی تێدا ناژی، لەمێژە، هەریەک بەبەشێک لەخاکی خۆی لەقەڵەمی دەدات، دیسان بەهۆیەوە، کێشە و ململانێنی نوێ لەنێوان هەردوڵات سەریهەڵدایەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بارەگای ناوچەی یازدەهەمینی ئاسایشی کەناردەریا لە قەزای ناها سەربە پارێزگای ئۆکیناوا باشووری رۆژئاوای ژاپۆن، چوار کەشتی سەربە ئاسایشی کەناراوەکانی چین، سنوورە نیشتمانییە ئاوییەکانی ژاپۆنیان بەزاندووە.

کەشتییەکانی چین کە تا نزیک دوورگەکانی مینامیکۆژیما و ئۆستوری لە ناوچەی دوورگەکانی سینکاکو کە ناوچەی جێ ناکۆکە چوون و لە کەشتی راوچیانی ماسی نزیک بوونەتەوە.

دوا بە دوای ئەم بەزاندنی سنوورە، هێزەکانی ئاسایشی کەناردەریای ژاپۆن رەوانەی ناوچەکە کراون و کەشتییەکانی چینی ئاگادارکردووەتەوە ناوچەکە جێبهێڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار