ئەمریکا هەڕەشەی بژاردەی سەربازیی دژی ئێران دەکات

بلینکن: بەردەوام دەبین بۆ رێگریی لە شەڕەنگێزیی ئێران

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا رایگەیاند بۆ رێگریی لە ئێران بژاردەی سەربازیی لەسەر مێز ئامادەیە و هەوڵەکانیش بۆ کۆتایی بە شەڕەنگێزیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر، لە قاهیرە رایگەیاند؛ بۆ واشنتۆن گرنگە کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دژی ئەو کار و کردەوانەی ئێران بوەستنەوە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە.

بلینکن وتی: ئەگەرچی باشترین رێگە بۆ چارەسەریی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران رێگای دیپلۆماسییە بەڵام بۆ رێگریی لەبەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم هەمو بژاردەیەک دژی تاران دەگیرێتە بەر و یەکێک لەو بژاردانەش کاردانەوەی سەربازییە کە لە سەر مێزی ئەمریکایە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە: وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت بۆ راگرتنی هەوڵە شەڕەنگێزییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

بڕیارە بلینکن دوای گەشتەکەی رۆژی دوشەممەی بۆ میسر، سەردانی ئیسرائیل بکات و سەرەکیترین تەوەری گفتوگۆکانیشی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پرسی ئێران و هەوڵەکانی لە ناوچەکەدا دەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار