ئەمریکا: تورکیا هاوپەیمانێکی بێوەفایە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە رێگریەکان لەبەردەم ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە ناتۆدا، سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنن.
سایتی ئەلمونیتەر رایگەیاند، کریس ڤان هولن سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ئاهەنگێکدا، ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی و تورکیا کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوان ناتوانن، لەم دۆخەدا کە تورکیا رێگری لە سوید و فینلەندا دەکات ببنە ئەندامی ناتۆ، ئەمریکا ناتوانێت فڕۆکەی ئێف١٦ی پێبفڕۆشێت.
هولن وتوویەتی، ئەگەری ئەردۆغان بەردەوام بێت لە رێگریەکانی بەردەم سوید و فینلەندا، ئەمریکا ناچارە بیر لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر تورکیادا بکاتەوە.
سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ئەوشی خستووەتەڕوو، حکومەتی ئەنقەرە، بە تەواوی پابەندی سزای سەر روسیا نەبووە و بەردەوام باسی ئۆپراسیۆنی سوریا دەکات و وتی، " بۆیە تورکیا هاوپەیمانێکی بێوەفایە".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە شاندێکی باڵای سوید لەم حەفتەیەدا سەردانی ئەمریکا بکات و تەوەری سەرەکی سەردانەکەش، پرسی ئەندامێتی ئەو وڵاتەیە لە رێکخراوی ناتۆدا.