سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە،عێراق یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكانی توركیا و سوریا دەنێرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی باشووری توركیا و باكووری سووریا ده‌ربڕی.
سوودانی به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه پرسه وسه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان كرد و داوایكرد به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ژماره‌یه‌ك تیمی فریاكه‌وتن بۆ قوربانییان و زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م كاره‌ساته ره‌وانه‌بكرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: سودانی ڕێنمایی ده‌ركرد، به‌په‌له ژماره‌یه‌ك تیمی به‌رگری شارستانی، تیمی فریاگوزاری و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی فریاگوزاری، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، شوێنی حه‌وانه‌وه و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی، هه‌روه‌ها بڕی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و سوته‌مه‌نی، بۆ به‌شداریكردن له‌و كاره‌ساته، ره‌وانه‌ی قوربانییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه زیانیان به‌ركه‌وتوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیكردوه، دۆخی ئاماده‌یی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ كاره‌ساته سروشتییه‌كان له وڵات به‌رزبكرێته‌وه.
جێی باسە ئەمڕۆ ،دووشەممە 6ی2ی2023 زنجیرەیەک بومەلەرزەی بەهێز، باکور و ڕۆژئاوای کوردستان گرتەوەو ژمارەیەک زۆر قوربانی لێکەوتەوە، بوومەرزەکە لەباشوری کوردستان لەشاری دهۆک و هەولێریش هەستی پێکرا.